ئێران

گرتنی خەڵک لە ئێران بە هۆکاری ناڕەزایەتی و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن

بە پێ راپۆتی چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێرانەوە،هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای گیلان بە هۆکاری نارەزایەتی دەربڕین بە شانۆی هەڵبژاردنەکان لە ئێران لانی کەم ٢٧ هاووڵاتیان دەستبە سەر کردوە.

ماڵپەڕی دەوڵتی ئیسنا لە زاری جێگیری گشتی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای گیلان گرتنی لانی کەم ٢٧ هاوڵاتی بە هۆکاری ناڕەزایەتی دەربڕین بە هەڵبژاردنەکان پشت ڕاست کردوەتەوە.

حسێن حەسەن پور بە ماڵپەڕی ئیسنای وتووە ئەو ٢٧ کەسە بە هۆی لە بار بردنی ئاسایش و ئەمنیەتی هەڵبژاردنەکانەوە دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەکان و پۆلیس هەڕەشەیان لە ٨٥ کەسی دیکەش کردووە.

ناوبراو ئاماژە بە ئاگادار کردنەوەی نزیکەی ٥ هەزار دوکانداریش دەکات و دەلێت؛ هەر لەو پەیۆەندەدا هەزار و ٣٧١ شوێن مۆڵەتی ئیشکردنیان لێ سەندراوەتەوە و ١٥٥ دوکانیش داخراون.

لە ئیستادا سێزدەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران و هەلبژاردنی ئەنجۆمەنی شار و گۆندەکان بەڕێوە دەچێت.

شایانی باسە زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناویاندا پژاک، کودار و کەژار ئەم خۆلەی هەلبژاردنەکانی ئیرانیان بایکوت کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌