ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل جارێکی تر هێرشیان کردە سەر غەزە

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەند پێگەیەکی گروپی حەماس لە کەرتی غەزە.

هێرشی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین باڵۆنی سووتێنەر ئاراستەی سەر شارەکانی ئیسرائیل کرا.

سوپای ئسرائیل لەو بارەوە ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانمان، شوێنی ئاراستە کردنی باڵۆنە سووتێنەرەکان بۆسەر شارەکانی ئیسرائیل، سەکۆی هاوێشتنی ڕۆکێتەکان و کەرەستە سەربازییەکانی گروپی حەماسیان لە کەرتی غەزە بۆردوومانکرد.

ئەمە دووەمین هێرشی سوپای ئیسرائیلە بۆسەر پێگەکانی حەماس لە کەرتی غەزە، دوای ئەوەی ڕۆژی ٢١ی مانگی مەی، ئاگربەست لەنێوان سوپای ئیسرائیل و گروپی حەماس ڕاگەیەندرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌