ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سوپای ئەفغانستان ١٥٠ سەربازی لە گەمارۆی چەکدارانی تاڵیبان ڕزگار کرد

بە پێ ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئەفغانستان دوێنی شەو لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای ئەو وڵاتەدا لە شاری ئۆبە سەر بە ویلایەتی هەرات ١٥٠ سەرباز لە گەمارۆی چەکدارانی تالێبان ڕزگار کراون.

زیائولحەق نوری قائیمقامی شاری ئۆبە، بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە: ١٥٠ سەربازی سوپای ئەفغانستان لە دوایین سەنگەری هێزە ئەمنییەکانی سوپای ئەفغانستان لە شاری ئۆبە، لە گەمارۆی چەکدارانی تاڵیبان گیریان خواردبوو کە ئەو شارەیان کۆنترۆڵ کردووە.

نوری ڕاشیگەیاندووە ئەو ١٥٠ کەسە، ئەندامی سوپا، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان بوون، کە ٦٥ کەسیشیان بریندارن و لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕێگەی هێلیکۆپتەرەکانەوە ڕزگارکراون.

لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان و سەرەڕای ئاگربەستی نێوان دەوڵەتی ئەو وڵاتە و گروپی تاڵیبان، چەکدارانی ئەو گروپە بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆسەر شارەکانی ئەفغانستان و تا ئێستا چەندین شار و ناوچەیان کۆنترۆڵ کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌