ژن

گوڵان ئاڤاشین: گەریلاکانی یەژئاستار پێشەنگایەتیی بەرخۆدانێکی مێژوویی دەکەن

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان نزیکەی دوو مانگە لەدژی پەلاماری ڕژیمی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان بەرخۆدانێکی قارەمانانە ئەنجام دەدەن و ڕۆژانە گورزی گران لە داگیرکەران دەدەن.

گوڵان ئاڤاشین لەناو سەنگەرەکانی بەرەی شەڕی هەرێمی ئاڤاشینەوە لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات ڕایگەیاند کە گەریلاکانی یەژئاستار پێشەنگایەتیی ئەم بەرخۆدانە مێژووییە دەکەن.

گوڵان ئاڤاشین فەرماندەیەکی هێزەکانی یەژەئاستار وتی ئەمە یەکەمجار نییە گەریلا لە بەرامبەر هێرش و پەلاماری سوپای داگیرکەر بەرخۆدانی لەم شێوە ئەنجام دەدات. گوڵان ئاڤاشین وتی: لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا دوژمن دەیان ئۆپەراسیۆن و شەڕی لەمچەشنەی ئەنجام دراوە. بەڵام لە هەموویاندا گەریلاکان بە ڕۆحی ئاپۆیی بەرخۆدانیان کردووە و زەبری گورچکبڕیان لێ داوە.

ئەو فەرماندەی یەژەئاستار ڕایگەیاند کە سوپای داگیرکەری تورکیا لەم پەلامارەیدا تاکتیکی سوپای ئەڵمانیا لە شەڕی جیهانیی دووەم بەکار دەهێنێت. واتە هێرشی لەناکاو ئەنجام دەدات و بە هەلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی ناوچەکە بە چڕی بۆردوومان دەکات. بەڵام هێزەکانی گەریلا لە ڕۆژی دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا زەبری گەورەی لە داگیرکەران داوە.

فەرماندە گوڵان ئاڤاشین دەستنیشانی کرد کە مۆڕاڵی چەکدارانی داگیرکەری لە ناوچەکانی شەڕ تەواو تێکشکاوە. لەو بارەیەوە وتی: تەنانەت ئەگەر گەڵایەکیش بجووڵێت، یەکسەر دەست دەکەن بە تۆپبارانی دەوروبەری خۆیان و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقە دەکەن. وەک ئەوەی دار و بەردی کوردستان لێیان بووبێتە گەریلا. لە ڕەوشێکی کۆمیک و تراژیکدان. لە بەر چاوی ئەواندا هەر کچێکی کورد وەک بۆمبێکی زیندووە و هەر گەنجێکی کورد وەک میلیتانێکە. دەتوانین بڵێین تووشی ئەو سوپا داگیرکەرە تووشی شیزۆفێڕنیا بووە.

ئەو فەرماندەی یەژئاستار تەئکیدی کردەوە کە وەک چۆن لە پەلامارەکانی پێشوویان شکستی هێنا. بە دڵنیاییەوە لەم پەلامارەشدا ناتوانن سەرکەون.

گوڵان ئاڤاشین وتی: “ئێمە وەک هێزی گەریلا لە هەموو شوێنەکان هێرش دەکەینە سەریان و زەبریان لێدەدەین. ئێمە گرێدراوی ئەم خاکەین و بڕیارمان داوە تا سەر بیپارێزین. گەریلاکانی یەژئاستار پێشەنگایەتیی ئەم شەڕە دەکەن و ناهێڵن سوپای داگیرکەر و چەتە بەکرێگیراوەکانی لەسەر ئەم خاکە هەناسە بدەن. ئەوانەی دەیانەوێ پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ و تێکۆشانی ئێمە لەناو ببەن، دبێ ئەم ڕاستییە بزانن. قەدەری ئێمە سەرکەوتنە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌