ئێران

خامنەیی نیگرانی بەشداری نەکردنی خەلکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری ئێران

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە تازەترین وتاریدا بە نیگرانییەوە هۆشدارییداوە، کە ئەگەر ڕۆژی هەینی خەڵکی ئێران بەشداریی هەڵبژاردن نەکەن، ئەوا فشارەکانی دووژمنانی ئێران لەسەریان زیاد دەکات.

خامنەایی لە کاتێکدا لە هەوڵی ئەوەدا بوو توڕە بوون و نیگرانی خۆی لە بانگەوازی بۆ بایکوتی هەڵبژاردنەکان لە ئێران بشارێتەوە ، وەک هەمیشە بە درۆشمی فریووکارانە، هەڵبژاردنەکانی لە ئێران بە قازانجی خڵک وەسف کرد و داوای لە خەڵک کرد بە دەنگدانیان بۆ دەسەڵاتی ئێران ئابڕوو کۆبکەنەوە.

بڕیارە سبەینێ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران و ئەنجۆمەنی شارو گوندەکان و لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە بچێت.

لەم خۆلەی هەڵبژاردنەکان، هاودەنگ لە گەل زۆرینەی خەڵکی نارازی ، لایەنە کوردستانیەکان لە ناویاندا پژاک، کودار و کەژار بانگەوازیان لە خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە سبەینی نەچنە سەر سندووقەکانی دەنگ دان و ئەو هەڵبژاردنە بایکوت بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌