جیهان

بایدن و پوتین لە پایتەختی سویسرا کۆبوونەوە

پاش نێۆەڕی ئەمرۆ چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان، لە ژنێڤی سویسرا، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ڤلادمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕوسیا، دەستیان بە کۆبوونەوەیەک کرد، کە پێنج کاتژمێر دەخایەنێت.

ئەمە بۆ یەکەمجارە کە ئەم دوو سەرۆک کۆمارە کۆببنەوە و دەوترێت لە کۆبوونەوەکەیاندا دانوستان لەسەر ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.

بە پێ سەر ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنە جیهانییەکان ئەو دوو سەرۆک کۆمارە لە سەرگەمارۆکانی ئەمریکا دژی ڕوسیا، هێرشە سایبرییەکان و دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، پەیمانی کۆنترۆڵی چەک، مافی مرۆڤ و دۆخی ئۆکرانیا، قسە دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر جو بایدن، ڤڵادیمیرپوتینی بە بکوژ وەسف کرد، بەڵام رۆژی دووشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: پوتین زیرەک و ئاڵوز و ململانێکارێکی تایبەت.

بایدن وتیشی؛ لە دیدارەکەیاندا ، هێڵە سورەکان بۆ پوتین دەستنیشان دەکات و داوای ئاسایی کردنەوەی پەیۆەندییەکانی کوشکی سپی لە گەل مۆسکۆ ئەکات.

لە ئێستادا هەردوو وڵات هیچ باڵیۆزێکیان لە وڵاتی بەرامبەردا نییە و ڕوسیا بەم دواییانە ئەمریکای خستووەتە لیستی وڵاتانی “نەیار”ی خۆیەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌