جیهان

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان ئەمرۆ زیاتر لە ٧٣ دۆلارە

ئەمرۆ ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠، نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان،بەراوەرد بە دوێنی بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە بۆ سەرەوەی ٧٣ دۆڵار.

بە پێ سەرچاوە ئابوورییەکان،ئەمرۆ لە بازارەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە٧٣ دۆلار و ١٢ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧١ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت.

شارەزایانی ئابووریی هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپێک پلەس لەسەر ڕێکخستنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەگێڕنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌