کوردستان

دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی ئورمیە مانیان لە خواردن گرت

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردان دوو زیندانیی سیاسیی کورد بە ناوەکانی شاکر بێهروز و کەیهان موکەڕەم لە گرتووخانەی ئورمیە مانیان لە خواردن گرت.

شاکر بێهرووز کە بە تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی «ئەندامبوونەوە لە حیزبی کۆمەڵەدا» حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە، ڕایگەیاندووە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست پشتگوێخستنی بەڵگە پێشکەشکراوەکان بە دادگا و دەرکردنی حوکمی نادادپەروەرانەی ئێعدام مانی لە خواردن گرتووە.

کەیوان موکەڕەمیش کە بە حوکمێکی ٥ ساڵەی بەندکرانەوە بە تۆمەتی «چالاکیی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی «هاوکاریکردنی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەت»ـەوە لە زینداندایە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر پێڕەونەکردنی یاسای کەمکردنەوەی سزاکان لە دۆسیەکەیدا مانی لە خواردن گرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌