کوردستان

هەپەگە: لە ناوجیاجیاکانی باکوور و باشووری کوردستان ١١ داگیرکەر سزادران

بە پێ ڕاگەیاندراوی ئەمرۆی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە باکوور و باشووری کوردستان چالاکیان ئەنجام داوە

لەو ڕاگەیاندراوەی هەپەگەدا هاتووە؛  لگەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە جودی بگرە هتا مێردین، مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، داستانی قارەمانێتیی دەنووسنەوە، شەهید دەدەن و بەرخۆدان و چالاکیی بەهێز بەردەوامیی پێدەدەن.

هەپەگە، ڕایگەیاندوە، لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە زەوی و ئاسمانەوە گورزی قورسیان لە داگیرکەران داوە و لە چەند چالاکییەکدا تا ئیستا ئەوەندەی ڕوونبووەتەوە، ١١ داگیرکەر سزادراون.

بە پێ ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە لە ئیستادا شەڕی سەخت لە ئاڤاشین و زاپ و مەتیناش بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌