کوردستان

هونەرمەندانی چوار پارچەی كوردستان داواکاریێک ئاراستەی مەسعود بارزانی ئەکەن

دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و بە گژدادانی كورد و هەوڵی پەدەكە لەوبارەیەوە، بەسێک لە هونەرمەند و ڕۆشنبیرانی چوارپارچەی كوردستان کۆبوونەوە و ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا كە لە شار كۆڵنی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا خوێندرایەوە، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ئاماژەیان بە پیلانە چەپەڵەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كرد و دوایان لە هەموو لایەنێكی كوردی كرد دژی ئەم گەمە هەستیارە بوەستنەوە و ڕێگە لە شەڕی كورد و كورد بگرن.

هونەرمەندان بە تایبەتی داوایان لە سەرۆكی پەدەكە مەسعود بارزانی كرد، خاوەندارێتی لەو قسەیەی خۆی بكات كە وتی ‘شەڕی براكوژیی حەرامە’ و ڕێگا نەدات جارێكی تر شەڕێكی كورد و كورد دروست ببێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌