کوردستان

مانگرتن و ئیشکگری گیراوانی سیاسی و چالاکانی کورد بۆ ئازادی ئۆجالان بەردەوامە

مانگرتن لە خواردنی گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک لە گرتووخانەکانی تورکیا ئەمرۆ لە ١٩٧مین ڕۆژیدا بەردەوامە و مانگرتوان جەخت لە سەر بەردەوامی مانگرتنەکەیان تا گەیشتن بە داواکارییەکانیان دەکەنەوە.

ئەو مانگرتنە لە ڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان و پێشلکردنی مافی گیراوانی سیاسی لە گرتووخانەکانی تورکیا دەستی پێکردووە.

بە هەمان مەبەست بە پێشەنگایەتی ژنان لە کامپی شەهید رۆستەم جودی لە مەخمور لە رۆژی ١٨ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە ئیشکگری ومانگرتن لە خواردن دەستی پێ کردووە و ئەمرۆ لە ١٧٦مین رۆژدا بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک لە چالاکان و پەنابەرانی کورد لە کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست دەستیان داوەتە مانگرتن و ئیشکگری، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٦٠ ڕۆژە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌