کوردستان

سوپای تورکیا لە گەڵ بڕینەوەی دارو درخت لە بادینان ماڵ و مڵکی هاوڵاتیان تاڵان ئەکات

شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکەی پەرلەمانی هەرێم و عێراق، کە لە ڕۆژانی ٨ و ٩ی ئەم مانگە سەردانی گوندە سنوورییەکانی بادینایان کرد، بە ئامانجی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک باسی لە تاڵانکاری و کاوڵکاری سوپای داگیرکەری تورکیا ئەکات.

شنۆ ئەشقی، ڕایگەیاندووە: لەئێستادا سوپای تورکیا بەدرێژایی ١٠-١٥کم لە دواخاڵی سەنگەری پێشمەرگەوە دوورە، هەڵمەتێکی فراوانی سوتاندن و بڕینەوەی دارو درەخت و تاڵانکردنی ماڵ و سامانی گوندنشینانی دەستپێکردووە، تەنها لەم مانگەدا دەیان گوند و دێهات زێدی خۆیان بەجێ هێشتووە لە بارودۆخێکی ناهەموار و پڕ لەمەترسیی و دڵەڕاوکێ دا دەژین.

هەروەها نووسیویەتی، لەو سەردانەدا لەگەڵ پارێزگاری دھۆک و ھەریەک لە قائیمقامی زاخۆ و بەڕێوەبەری شارەدێی دەرکار، ھێزی پاسەوانی سنووری شەرانش و بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفا و ژمارەیەک لە کەسایەتی و موختار وجووتیارانی دەڤەرەکە گفتوگۆیان کردووە، سەبارەت بەو زەرەر و زیانانەی بەر ئەو سنوورە کەوتووە

دەشلێت: لەگەڵ بەرێوەبەری ناحیەیی کانی ماسێ وموختار و گوندنشینانی سنووری ناحیەکە و لیوای چواری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوینەوە، سەرجەم گلەیی وگازەندەو داواکاری هاوڵاتیانمان یاداشت کردووە لەداهاتوویەکی نزیک ئاڕاستەی حکومەت و لایەنی پەیوەندیداری دەکەین

ئه‌مانه‌ش ببینه‌