Uncategorized

ئەمریکا بە هۆی یارمەتی گەیاندن بە حووسیەکانی یەمەن چەندین ناوەند و بازرگانی خستە لیستی ڕەشەوە

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند،چەند ناوەند و بازرگان بە هۆی هاوکاری کردنی حوسییەکانی یەمەن دەخاتە ناو لیستی ڕەشی گەمارۆەکانیەوە.

بە پێ ئەو بەیاننامەیە، ئەو کەسانە ئەندامی گروپێکن بە سەرپەرەشتی کەسێک بە ناوی سەعید جمال دەیان ملیۆن دۆلاری لە فرۆشی کاڵاگەلێک وەکوو نەوتی ئێران داهاتی هەیە کە بەشێکی گەورەی لە ڕێگای نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە چەندین وڵات دەگاتە دەستی حوسییەکان لە یەمەن.

ئەو کەسانەی کە گەمارۆ دراون، بریتین لە دوو هاووڵاتی یەمەن و دوو هاووڵاتی سووریا و هەروەها لە وڵاتانی ئیمارات، سومالیا و هیندستان هەر کامەیان یەک کەس و هەروەها چوار کۆمپانیا لە شارەکانی دۆبەی، ئەستەنبۆڵ و سەنعا و پاپۆڕێک.

هەروەها ئەمریکا ناوی سێ بەرپرسی پێشووی دەولەتی ئێرانی لە لیستی گەمارۆکان دەرهێناوە کە بریتین لە ئەعمەد قەلعەبانی کارگێڕی پێشووی کۆمپانیای ملی نەوتی ئێران، فەرزاد بازرگان و محەمەد موعینی لە بەرپرسانی پێشووی کۆمپانیای بازرگانی نەوتی ئێران.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌