کوردستان

نرخی دۆلار لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشانە

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەى بازارى دراوەکاندا، بەهای دۆلار بە ڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوەوە و  لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمەش بەرزترین بەهاى دۆلارە بەرامبەر دینارى عێراقى.

ئاماژە بەوەشکراوە، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە دوو ملیۆن و ٣٧٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە ٨٤٥ لیرەى تورکى هەروەها، ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر ١٨٢ هەزار و ١٠٠ پاوەند بەرامبەر ٢١٠ هەزار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌