کوردستان

مانگرتن و ئیشکگری بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان بەردەوامە

گیراوانی دۆزی پەکەکە و پاژک  لە گرتووخانەکانی تورکیا لەڕۆژی ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان و هەروەها بنپێ کردنی مافی گیراوانی سیاسی دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردنی بە نەوبەت کردووە و ئەو چالاکیە ئەمرۆ ١٩٦ رۆژی پڕ کردەوە.

هەر بەو مەبەستەش، لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە،ئیشکگری و مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و ئەمرۆ لە ١٧٥ـەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

لە لایەکی دیکەوە چالاکان و پەنابەرانی کورد لە کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنان بۆ هەمان مەبەست دەستیان داوەتە مانگرتن و ئیشکگری، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٥٩ ڕۆژە بەردەوامە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌