ژن

فەرانەک جەمشیدی بۆ تێپەراندنی سزای ساڵێک زیندان ڕەوانەی گرتووخانە کرا

بە پێ ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەمرۆ ٢٠ جوزەردانی ١٤٠٠،فەرانەک جەمشیدی چالاکوانی بۆاری ژینگە بۆ تێپەڕاندنی سزای ساڵێک زیندان ڕەوانەی گرتووخانەی چاکسازی و پەروەردەی سنە کراوە.

ئەو ژنە چالاکوانە ئەمرۆ دوایی بانگهێشت کردنی بۆ لقی چواری دادگای سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئەو گرتووخانەیە کرا.

فەرانەک جەمشیدی ئەندامی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز و چالاکوانی دیاری شاری سنەیە کە هاوێنی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی خۆیان لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دوای چوار مانگ مانەوە لە گرتووخانە بە دانانی بارمتە ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو

ئه‌مانه‌ش ببینه‌