ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

فڕۆکەخانەی بەغدا و بنکەی ئاسمانی بەلەد بە مووشەک کرانە ئامانج

شەوی ڕابردوو، هاوکات بنکەی ئاسمانیی بەلەد و بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین، کرانە ئامانج.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە عەرەبییەکان، فڕۆکەخانەی بەغدا کە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و بە تایبەتیش هێزەکانی ئەمریکا تێدا دەمێننەوە، بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

دەوترێت سێ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە، فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو بوون و پێش ئەوەی بگەنە سەر زەوی کراونەتە ئامانج و بێکاریگەر کراون.

لە لاێکی دیکەوە بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کە هێزەکانی ئەمریکا تێدا دەمێننەوە، بە پێنج مووشەک کراوەتە ئامانج.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیاریی ئەم هێرشانەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌