ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلیکی بۆمبڕێژکراو لە ئەفغانستان شەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بە پێ ڕاپۆرتی ڕاگەیاندنەکانی ئەفغانستان، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بڕیارگەی باغ شیمال-ی سوپای ئەفغانستان لە ویلایەتی بەغلان هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، زرێپۆشێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندراوەتەوە

عەبدولمەناف نەزەری، وتەبێژی سوپای ٢١٧ی پامیری ئەفغانستان، لە بارەی زیانەکانی ئەو هێرشە، بە ڕاگەیاندنەکانی وڵاتەکەی وتووە: تەقینەوەیەکی بەهێز بوو کە لە ئەنجامیدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کوژران و سێی دیکەشیان برینداربوون.

هەرەها سادیر محسێنی سەرۆکی ئەنجومەنی ویلایەتی بەغلان بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە: ئەو ئۆتۆمبێلە زرێپۆشێکی جۆری ‘هاموەی’ بووە و بۆمبڕێژکراو بووە و هێرشبەرەکان بەنیازبوون بیبەنە ناو بڕیارگەکەی سوپای ئەفغانستانەوە، بەڵام ناسراونەتەوە و لەنزیک دەرگای بڕیارگەکە تەقەیان لێکراوە و هێرشبەرەکان ئۆتۆمبێلەکەیان تەقاندووەتەوە

ئه‌مانه‌ش ببینه‌