کوردستان

ھاوسەرۆکی یەکێتی: بە ھیچ شێوەیەک بەشداری شەڕی کورد بە کورد نابین

دوێنێ لاھوور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەكانی حزبەكەی لە قەڵاچوالان، بارودۆخی ئەمنیی هەرێمی كوردستانی، تاوتوێ‌ كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا، هاوسەرۆكی یەنەكە وتی: “دژی هەموو شەڕێكی براكوژیین” و جەختیشی كردەوە لەوەی “ئەوان، بە هیچ شێوەیەک، بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابن كە خوێنی كورد بە دەستی كوردی تێدا بڕژێت”.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌