جیهان

پەڕڵەمانتارێکی پارتی چەپی سوید داوای لێکؤڵێنەوە لە تاوانەکانی تورکیا دژی گەریلا ئەکات

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید لە پەرلەمانی ئەورووپا داوا دەکات لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ڕژیمی تورکیاوە دژی گەریلاکانی هەپەگە لێکۆڵینەوە بکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فوڕات، “ماڵین بیۆرک” پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید بۆ ئەو مەبەستە گەڵاڵەنامەیەکی ئاراستەی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپا کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە ڕژیمی لە هێرشەکانیدا بۆسەر کوردان چەکی کیمیایی بەکار هێناوە. بەهۆی ئەو هێرشانەوە خەڵکی مەدەنی ناچارن ماڵ و گوندەکانیان چۆڵ بکەن. بەکارهێنانی چەکی کیمایی تاوانی شەڕە.

پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەورووپای پرسیوە: “گەلۆ ئاگاتان لەو ڕاپۆرتانە هەیە باس لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە دەکات؟ گەلۆ ئەو تاوانە شەرمەزار دەکەن؟ چ هەڵوێستێک دژی دەستێوەردانی سەربازیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان نیشان دەدەن؟

ئه‌مانه‌ش ببینه‌