ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە هێرشی سوپای ئیسرائیل دا ٨ چەکداری سوریا و هاوپەیمانەکانی لە دیمەشق کوژران

بە پێ ڕاگەیاندنە جیهانییەکان نیوەشەوی ڕابردوو سوپای ئیسرائیل لە ئاسمانی لوبنانەوە، هێرشی کردوەتە سەر چەند ئامانجێک لە دیمەشق و باشووری سوریا

ڕاگەیاندنەکانی سوریا هەواڵەکەیان پشت راست کردوەتەوە ،بەڵام ئاماژەیان بە زیانەکانی ئەو هێرشە نەکردووە.

بە پێ ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی ئیسرائیلدا، دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە دەوروبەری دیمەشق بیستراوە و فڕۆکەخانەی دیمەشق و بنکەیەکی سەربازیی ڕژێم لە زۆمەیر  کە ٥٠کم لە ڕۆژهەڵاتی سوریاوە دوورە کراونەتە ئامانج و کۆگای تەقەمەنیی ئەو بنکەیە ڕووخێندراوە.

هەروەها، چەند خالێکی سەربازی لە باشووری حومس و پارێزگاکانی حەما و لازقیە کراونەتە ئامانج.

بە پێ ئەم ڕاپۆرتەی ڕوانەگەی سوری، لە ئەنجامی هێرشەکاندا، بە گشتی پێنج سەربازی ڕژێمی سوریا و سێ چەکداری بیانیی هاوپەیمانی ڕژێم کوژراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌