ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە سەریکانی سەربازێکی ڕوسیا کوژراو و سێ دیکەش بریندار بوون

بە پێ ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی هاوار، ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو بە زرێپۆشێکی سوپای ڕوسیا لە نزیک گوندی ئەلئەسەدیە لە باکووری ناوچەی زڕگان تەقییەوە، ئەوش لە شوێنێکی نزیک خاڵیکی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا، سەربازێکی ڕوسیا کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌