ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە عێراقە

سایتی بەغداد ئەلیەوم لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران، گەیشتووەتە عێراق و بڕیارە لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسیەکان و هێزە چەکدارەکاندا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی عێراق، بە تایبەت رەوشی ئەم دواییەی نێوان حکومەت و هێزە چەکدارەکان.

هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەدان.

لەماوەی ڕابردوودا، بەهۆی بڕیارەکانی مستەفا کازمیەوە دژ بە هێزەکانی حەسدی شەعبی گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان حکومەتی عێراق و گروپە جیاوازەکانی حەشدی شەعبیەوە، دوایین گرژیی و ئاڵۆزی کۆتایی مانگی ڕابردوو بوو بەهۆی دەستگیرکردنی قاسم مسلح، فەرماندەی ئۆپراسییۆنەکانی حەشدی شەعبی، کە تۆمەتباربوو بەکوشتنی چالاکوانان و هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌