کوردستان

یەپەگە: ئەندامانی شانەیەكی داعش كوژران کە كاریان بۆ میت دەكرد

ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی یەپەگە، ڕایگەیاند، ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە لە نزیک شاری شەدادی ئۆپەراسیۆنێكیان لە دژی شانەیەكی چەتەكانی داعش، ئەنجام داوە.

ڕاشیگەیاندووە: ئۆپەراسیۆنەكەیەیان لەكاتێكدا بوو، ئەو شانەیە لە ئامادەكارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، بەڵام لەلایەن هێزەكانی یەپەگەوە كراونەتە ئامانج ‌و ٥ چەتەیان كوژراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی یەپەگە، باسی لەوەیش كردووە: ئەو شانەیەی چەتەكانی داعش، ساڵی ٢٠١٧ لە توركیا، لەلایەن میتەوە ڕاهێنانیان پێكراوە ‌و دوای داگیركردنی گرێ سپی ‌و سەرێكانی لە ڕۆژئاوا، كاری چالاکیی هەواڵگرییان بۆ میت كردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌