کوردستان

پەدەکە هێزێکی زۆر ڕەوانەی حاجی ئۆمەران دەکات

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوا بەدوای ئەوەی پەدەکە هێزێکی زۆری سەربازیان لەگەڵ چەکی قورس بۆ چیای مەتینا ڕەوانە کرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆەوە دەست کراوە بە ڕەوانەی کردنی هێزی سەربازی بۆ حاجی ئۆمەران.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، پەدەکە هێزێکی زۆری بۆ دەڤەری بەردەناز لە حاجی ئۆمەران ڕەوانە کردووە و بەتایبەتی جوڵەی ئەو هێزانە لە شەودا زیادیان کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، پەدەکە هێزەکانی ڕەوانەی ئەو هەرێمانە دەکات کە گەریلای لێیە و لە هەوڵدایە ئەو هەرێمانە گەمارۆ بدات.

ڕاگەینراوە کە ئەو هێزەی ڕەوانەی حاجی ئۆمەران کراوە، هێزەکانی زێرەڤانی سەر بە پەدەکەیە.

حاجی ئۆمەران لە سەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستاندا هەڵکەوتووە و ناوچەی قەندیل و خنێرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌