کوردستان

هەپەگە: ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە لە بارەی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی ناوچەی دەركار كە پێشمەرگەیەكی تێدا كوژرا، ڕایگەیاند: ئەو ڕووداوە، هیچ پەیوەندییەكی بە هێزەكانی گەریلاوە نییە

ئەمڕۆ، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەبارەی بۆردومانکردنی گوندەکانی باشوری کوردستان، ئاشکرای دەکات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ٨ی ژوون، لە نزیکی دەرکارێ لە زاخۆ، ڕوداوێک ڕویداوە کە هیچ پەیوەندیەکی بەهێزی ئێمەوە نییە.

هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت، لە کاتەجیاوازەکانی ڕۆژانی ٧ و ٨ی ئەم مانگەدا، سوپای داگیرکەر گوندەکانی هەرێمی مەتینای بە سەختی بۆردومان کردوە و زیانی زۆر بەر باخ و کێڵگەی گوندەکان سوتاون و تائێستا ئاگرەکە بەردەوامە.

هەروەها ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ بۆردومان کراون و زیانی زۆر بەر باخی خەڵکی و سروشت و ژینگەی ناوچەکان گەیشتوە و لەئاگردا سوتان.

هەپەگە لەکۆتایی دا ڕایدەگەیەنێت لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەگەیشتوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌