کوردستان

سەردۆزگەریی کۆماریی تورکیا جارێکی تر دۆسیەی لەدژی هەدەپە جووڵاند

سەردۆزگەریی کۆماریی ڕژیمی تورکیا جارێکی تر دۆسیەی لەدژی پارتی دیموکراتیکی گەلان، هەدەپە، جووڵاند.

ئاژانسی هەواڵی فوڕات ڕایگەیاندووە کە سەردۆزگەری دۆسییەکەی ڕادەستی دادگای دەستووریی تورکیا کردووە.

دۆسیەی ئەمجارە لە زیاتر لە ٨٥٠ لاپەڕە پێکهاتووە و تێیدا وێڕای چالاکیی داوای داخستنی هەدەپە و قەدەغەکردنی چالاکیی سیاسیی لە زیاتر لە ٥٠٠ کادری باڵای ئەو حیزبە کراوە.

پێشنیاریش کراوە سەرجەم حیسابە بانکییەکانی هەدەپە لە بانکەکانی تورکیا هەڵپەسێردرێت.

سەردۆزگەریی تورکیا ماوەیەک لەمەوبەریش دۆسیەیەکی هاوشێوەی لەدژی هەدەپە جووڵاندبوو. بەڵام دادگای دەستووری ڕایگەیاندبوو دۆسیەکە ناتەواوە و بۆ سەردۆزگەریی گەڕاندبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌