کوردستان

کرماشان؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبیلێک کە ژمارەیەک کۆڵبەری تێدابووە وەرگەڕاوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە ڕێگای نێوان ڕەوانسەر بۆ شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان ئۆتۆمبیلێک لە جۆری پژۆ، کە سەرنشینانی ژمارەیەک کۆڵبەر بوون، توشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبن و ئۆتۆمبیلەکەیان وەردەگەرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوە، سەرنشێنانی ناو ئە پژۆیە، چوار کۆڵبەر بوون و دەوترێت لەو ڕوداوەدا بەسەختی بریندار بوون و ڕەوشێ تەندروستیان ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی جوانڕۆ کراون.

زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن لە ئەو کۆڵبەرانە خەڵکی سەڵاس باوەجانین و بۆ کاری کۆڵبەری ڕوویان لەو سنورە کردوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌