جیهان

لە پێکدادانی دوو شەمەندەفەردا لە پاکستان ٣٠ کەس گیانیان لەدەستدا

پۆلیسی وڵاتی پاکستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ویلایەتی سند لە باشوری پاکستان لە ئەنجامی لادانی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوەکەی خۆی کێشاوە بە شەمەندەفەرێکی دیکەدا و لە ئەنجامدا ٣٠ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکانی فریاکەوتن توانیویانە بریندارەکان بگەیەننە نزیکترین نەخۆشخانەی ناوچەکە، کە ژمارەیەکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.

پۆلیس راشیگەیاند، هەشت فارگۆنی یەکێک لە شەمەندەفەرەکان بە تەواوەتی تێکشکاون و ئەمەش وایکرد ببنە لەمپەر لەبەردەم رزگارکردنی بەشێک لە سەرنشینەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌