ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: پێویستە تورکیا هێزەکانی لە هەرێم و موسڵ بکشێتەوە

وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پێداگری دەکەین لەسەر، بنەبڕکردنی زیادەڕۆیی و پێشێلکردنی سەروەری عێراق، لەم ڕووەوە کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و موسڵ بە پێویست دەزانین، چونکە بوونی ئەو ھێزانە پێچەوانەی ھاوسێیەتی باش و رێککەوتنامە نێودەوڵەتییەکانیشە، دەشڵێت، ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی کامپی مەخمور مەترسیدارە بۆ ژیانی هاوڵاتیان و ئاوارەکان، و ناکۆکیشە لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان.

ئاماژەى بەو ەشکردووە، سەرۆکایەتی کۆمار، بایەخی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ تورکیای دراوسێمان دووپاتدەکاتەوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش، کە پێویستە چارەسەری کێشەکانی سنوور و دۆسیەی ئەمنی لەنێوان ھەردوو وڵات، بکرێت بەرێگای ھەماھەنگی و لەیەکتری تێگەیشتن بێت و رەچاوی رێزگرتن لە سەروەری و دوور لە کاری یەکلایەنە بکرێت.

رۆژى ڕابردوو فرۆکەکانى تورکیا هێرشیانکردە سەر کەمپى مەخمور و ئەوەش وایکرد ناڕەزایەتى ناوخۆى لە هەرێم و بەشێک لە سەرۆکایەتیەکانى عێراق دروست بێت و لەگەڵ داگیرکارییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان وەک پیشێلکردنى سەروەرى عێراق تەماشایبکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌