ژن

ئێران؛ تەمەنی ژنانی کارتون خەو گەیشتووەتە پازدە ساڵ

بەرپرسی ناوەندێکی تایبەت بە ژنانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە تەمەنی ژنانی بێسەرپەنا و کارتۆن خەو لەو وڵاتە گەیشتووەتە پازدە ساڵ.

بەڕێوەبەری ناوەندی “ژنانی سەرای مێهر” هەروەها دانی بەوەشدا ناوە کە لانیکەم ١٥٦ هەزار ژن لە ئێران کارتۆن خەون. هەژمارێکی بەرچاوی ئەو ژنانەش تووشبووی مادە هۆشبەرەکانن.

بەرپرسێکی کابینەی حەسەن ڕۆحانی پێشتر دیاردەی ژنانی کارتۆن خەوی بە شتێکی ئاسایی لەقەڵەم دابوو.

لە ئێران، لەسایەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بە سەدان هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵن و یان لەسەر شەقامەکان کارتۆن خەون یان لە گۆڕستانەکان لە قەبرە چۆڵەکاندا دەمێننەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌