جیهان

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بۆ زیاتر لە ٧١ دۆلار بەرزبووەوە

بەیانى ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٧١ دۆلار و ١١ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٦٥ سەنت.

ماوەی زیاتر لە دوومانگە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە خوار ٧٠ دۆلار جێگیر بووە و ماوەى چەند ڕۆژێکیشە نرخەکەی ٧٠ دۆلاری تێپەڕاندووە.

شارەزایانی ئابووریی هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت، بۆ کەمبوونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و ڕێککەوتنی وڵاتانی ئۆپێک پلاس لەسەر ڕێکخستنەوەی هەناردەکردنی نەوت دەگێڕنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌