ئێران

سووختبەرێکی دیکەی بەلووچ لە ئەنجامی تەقەی چەکدارانی ڕژیمی ئێران بریندار بوو

سووختبەرێکی دیکەی بەلووچ لە شاری خاش سەر بە هەرێمی بەلووچستان، لە ئەنجامی تەقەی چەکدارانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بریندار بووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “ڕەسانک” کە هەواڵەکانی تایبەت بە هەرێمی بەلووچستان ڕووماڵ دەکات، چەکدارانی سپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە، لە ناوچەی سنووریی “ڕووتەک” لە شاری خاش، تەقەیان لە ئۆتۆمبیلی سووختبەرێکی بەلووچ کردووە. لە ئەنجامدا سووختبەرەکە بریندار بووە و ئۆتۆمبیلەکەش وەرگەڕاوە.

ناسنامەی ئەو سووختبەرەکە بۆ ماڵپەڕی ڕەسانک ئاشکرا نەکراوە.

لە ناوچە سنووورییەکانی هەرێمی بەلووچستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چەکدارانی ڕژیمی ئێران بێ ئەوەی هیچ هۆشدارییەک بدەن تەقە لە سووختبەران و کۆڵبەران دەکەن. ساڵانە بە سەدان سووختبەر و کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ئەو چەکدارانەوە دەکوژرێن یان بریندار دەبن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌