جیهان

ئانتۆنیۆ گوترش: ئێران و چوار وڵاتی تر مافی دەنگ دان لە کۆمەڵەی گشتی لەدەست دەدەن

ئانتۆنیۆ گوترش، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان، لە نامەیەکە داکە بۆ ئەندامانی ڕێکخراوەکەی ناردوە ئاشکرای دەکات، ئێران و کۆماری ئەفریقای ناوەند شایستەکانی بودجەی بەکاربردنی نەتەوەیەکگرتوەکانیان نەداوە بەوهۆیەوە لە مافی دەنگدان لە نێوکۆمەڵەی گشتی دا کە پێکدێت لە ١٩٣ ئەندام بێبەش دەبن.

لەو نامەیەدا ئاماژە بەوەکراوە کە سێ ووڵاتی دیکەی ئەفریقاکەبریتین لە ساوتومی، برینسیپی، دورگەکانی قەمەر و سۆماڵ بەهەمان شێوە دواکەوتون لەوشایستە داراییە، بەڵام کۆمەڵەی گشتی بڕیاری داوە ئەو ووڵاتانە لە تا خولی داهاتوو کە تا سێپتەمبەر دەکات بەردەوام بن.

هەر بەپێی ئەو نامەییەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان هێما بۆئەوەکراوە بڕی پارەی پێویست بۆ گەڕانەوەی مافی دەنگ دان ١٦ملیۆن و ٢٥١هەزار و ٢٩٨دۆلاری ئەمریکییە بۆ ئێران.

بەپێێ پەیماننامەیەکی واژۆکراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، ئەو ئەندامانەی پێدانی شایستە داراییەکان بۆماوەی دووساڵ دوادەخەن مافی دەنگدان لەدەست دەدەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌