ئێران

کەشتییەکی جەنگیی ڕژیمی ئێران دوای ئاگرگرتنی نوقمی ئاو بوو

دوێنێ لە ئاوەکانی کەنداوی عومان لەنزیک بەندەری جاسکی ئێران، کەشتییەکی سەربازیی ئەرتەشی ڕژیمی ئێران، بەناوی “خارک” کە دەوترێت گەورەترین کەشتیی جەنگیی ئەو ڕژیمەیە، گڕی گرت و سووتا.

ئەرتەش، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ٢٠ کاتژمێر هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ئەو کەشتییە جەنگییە، بەڵام ئاگر هەموو کەشتییەکەی گرتەوە و سووتا، دواتریش ژێرئاو کەوت.

ئەرتەشی ڕژیمی ئێران، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، کە بە هاوکاریی هێزەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە، هەموو سەرنشینان ناو کەشتییە جەنگییەکە ڕزگارکراون.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەو کەشتییە بەڕێکراو بووە بۆ ئەنجامدانی ڕاسپاردەیەکی دەریایی، بەڵام ئاماژەیەکی بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە لەو کەشتیە جەنگییە نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌