ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل بورجێکی چاودێریی سوپای سوریای لە بەرزاییەکانی جۆلان ڕووخاند

ئەمڕۆ ئاویخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە تویتێکدا نووسیویەتی: هێزەکانمان بورجێکی چاودێریی سوپای ڕژێمی سوریایان لە ڕۆژئاوای هێڵی ئاڵفا لە بەرزاییەکانی جۆلان ڕووخاندووە.

ئاویخای هەروەها نووسیویەتی: هێزەکانمان چوونەتە ناو ئەم بورجە و تەقاندوویانەتەوە، چونکە ئیسرائیل هیچ چەشنە پێشلکارییەکی ڕژێمی سوریا قبوڵ ناکات.

هاوکات فرانس پرێس نوسیویەتی، ئەمە سێیەم بورجی سەربازیی سوپای ڕژێمی سوریایە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەڕووخێندرێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بە زیانەکانی سوپای ڕژێم نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌