ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسحاق هرتزوگ بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئیسرائیل

ئەمڕۆ پەرلەمان ئیسرائیل (کنست)، ئیسحاق هرتزوگ سیاسەتمەداری ئیسرائیلی و کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتەی وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.

ئیسحاق کە ئێستا تەمەنی ٦٠ ساڵە کوڕی حەییم هرتزوگە کە لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٩٣ سەرۆک کۆماری ئیسرائیل بووە.

١٠ـەمین خولی سەرۆک کۆماری ئیسرائیل مانگی داهاتوو کۆتایی دێت و ئیسحاق هرتزوگ لە شوێن “ڕووین ڕیۆلین”، پۆستی سەرۆک کۆماریی ئیسرائیل وەردەگرێت.

لە مەراسیمی ئەمڕۆی پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، تەنیا ڕکابەری هرتزوگ، “مریام پێرتز” بوو کە نەیتوانی لە بەرامبەریدا سەربکەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌