ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بەهای نزیک ٣ ملیۆن دۆلار چەک و تەقەمەنی بۆ سوپای عێراق نارد

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کە پێشکەش بە هێزەکانی عێراق دەکرێت، بە بەهای نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار چەکیان لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش وەرگرتووه‌.

ڕاشگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە بەهای دوو ملیۆن و ٣٩٠ هەزار و ٤١٠ دۆلار چەک و فیشەکی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش وەرگرتووه‌.

هاوکات، ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی عێراق بەئامانجی کۆتاییهێنان بەو گروپە چەتەیە دەستی بە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بە سوپای عێراق کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌