ئێران

فڕۆکەیەکی ڕژیمی ئێران تووشی ڕووداو بوو و دوو فڕۆکەوانەکەی کوژران

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکدا لە بنکەی ئاسمانیی چوارەمی ئێران لە شاری دزفول سەربە پارێزگای خوزستان لەناو فڕۆکەیەکی F-5 دوو فڕۆکەوان کوژران.

عەلی فەرەهمەند قائیمقامی شاری دزفول لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: ئەم فڕۆکەیە لەسەر زەوی تووشی ڕووداو بووە و هیچ فڕینێکی نەبووە، ئەو هەواڵانەی دەڵێن دوای هەستانی، فڕۆکەکە کەوتووەتە خوارەوە، دوورن لە ڕاستی.

فەرهەمەند هەرچەند هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوەی ڕوون نەکردووەتەوە، بەڵام کوژرانی دوو فڕۆکەوانی ئەرتەشی ڕژیمی ئێرانی لەو ڕووداوەدا پشتڕاست کردووەتەوە.

قائیمقامی شاری دزفول ڕاشیگەیاندووە کە لەسەر وردەکاریی ئەم ڕووداوە و کوژرانی ئەو دوو فڕۆکەوانە، بنکەی چوارەمی ئاسمانی دزفول، ڕاگەیەندراو بڵاودەکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌