ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سەرۆکی موساد: وامان لە ڕژیمی ئێران کردووە متمانەی بە خۆی نەمێنێت

یوسی کوهن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل- موساد لە ئاهەنگی کۆتایی هاتنی ئەرکەکانی وەک سەرۆکی دەزگاکە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا رایگەیاند، “دزەمان کردووەتە ناو دڵی دوژمنەکەمانەوە، ئێران، بێ ماندوبوون کارمان کردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان و ئاشکرا کردنی نهێنییەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو، توانیویانە وا لە ڕژیمی ئێرانی بکەن متمانەی بەخۆی نەمێنێت و بەگومانبێت لە تواناکانی خۆی.

یوسی کوهن ئاماژەی بەوەشدا، “دەستمان بەسەر ئەرشیفی ئەتۆمی ئێرانیدا گرتووە و بەرنامە ئەتۆمییەکەی و نیازی پاراستنی توانا سەربازەکانیان و فێڵ و پلان و درۆکانیانمان بۆ هەموو جیهان ئاشکرا کرد”.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌