ئێران

ئاژانسی ئەتۆمی: ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران ١٦ هێندەی ڕێککەوتنەکەیە

دوێنێ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕاپۆرتێکی گشتگیری خستە بەردەم ئەندامانی، کە باس لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات، لە کاتی هەڵپەساردنی سەردانی لێکۆڵەرەکانی لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە.

هەرچەند هەفتەی ڕابردوو ڕژیمی ئێران و ئاژانسی ئەتۆمی، ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی، ڕێککەوتنی کاتیی نێوانیان لەسەر چاودێریی لێکۆڵەرانی ئاژانس بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکردەوە، بەڵام باس لەوەدەکرێت کە لەم ماوەیەدا ئێران هەندێک چالاکیی لە چەند بنکەیەکی ئەتۆمیی ڕانەگەیەندراو(ئاشکرانەکراو)دا هەبووە، کە بەرپرسیارێتییان هەڵناگرێت.

لە ڕاپۆرتەکەی ئاژانسدا، هەروەها باس لە پێشلکارییەکی دیکەی ئێران کراوە و ڕایگەیاندووە: ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران گەیشتووەتە ١٦ هێندەی ئەوڕێژەیەی لەڕێککەوتنەکە بۆی دیاریکراوە و لە ئێستادا سێ هەزار و ٣٢٤ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌