جیهان

ئەمریکا دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی بۆ خۆی فرۆشتووە

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس، کە لە کۆکردنەوەی ئامارەکانی ئاژانسی زانیاری وەزەی ئەمریکا دەستیکەوتووە، ئەو وڵاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانی فرۆشتووە، ئەوەش دوای ئەوەی کە لە مانگی ١ی ئەمساڵ لە کەناراوەکانی ئیماراتی عەرەبی لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

بە وتەی کاربەدەستانی ئەمریکا، ئەو نەوتهەڵگرەی ئێران ناوی “ئاشیلاس”ە و دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی پێبووە، لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵ لە بەندەری فەجیرەی ئیماراتی عەرەبی لە کاتێکدا کە ئاڵای لیبیای لەسەر بوو، لەلایەن ئەمریکاوە دەستی بەسەرداگیراوە.

دادگای ئەمریکا ئاشکرایکردووە، کە دەوڵەتی ئەمریکا هەر بەرمیلێک نەوتی ئەو کەشتیەی بە بڕی ٥٥ دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە، واتە کۆێ گشتی بە ١١٠ ملیۆن دۆلار، ئەم داهاتە دەڕژێتە ناو سندۆقی قوربانیانی تیرۆریزمی دەوڵەتی و دەدرێتە ئەو کەسانەی زەرەرندی تیرۆری دەوڵەتی بوونە.

هاوینی ساڵی ڕابردووش ئەمریکا ڕایگەیاند، کە دەستی بە سەر چوار کەشتی بارهەڵگری ئێرانیدا گرتووە، کە بەنزینیان پێبووە لە ئاوەکانی ڤەنزیۆلا و بارەکانیانی فرۆشتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌