ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەفغانستان؛ ١٢ چەکداری تاڵیبان کوژران و پێنج زیندانی ئازادکران

شەوی ڕابردوو لە گوندی “قوش تەپە”ی سەربە شاری قەندوز لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەفغانستان، دژی زیندانێکی گروپی تاڵیبان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان لەوبارەوە ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە بۆ ئازادکردنی چەند زیندانییەک ئەنجامدراوە، پێنج زیندانی ئازادکراون، کە لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە زیندانی کرابوون.

وەزارەتەکە هەروەها ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی شەڕێک کە بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیانە ڕوویداوە، ١٢ چەکداری تاڵیبان کوژراون و هەشتی دیکەشیان بە برینداری دەستگیرکراون، هەروەها دەستگیراوە بەسەر هەندێک چەك و جبەخانەی ئەو چەکدارانەدا و حەشارگەیەکیشیان ڕووخێندراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌