ئێران

دوو پاپۆڕی سەربازی ڕژیمی ئێران لە ئاوەکانی ئافریقا دا کەوتونەتە بن چاوەدێری ئامریکا

چەند سەرچاوەیەک ئاشکرایان کردوە کە ناوەندی ئەمنیەتی میلی ئامریکا چاوەدێری دوو پاپۆڕی ڕژیمی ئێران دەکەن کە لەوانەیە بەرەو ڤنێزوێلا بەڕیوە بن.

ڕۆژنامەی پلیتیکۆ باسی لەوە کردوە کە زانیاریان پێ گەیشتوە دوو پاپۆڕی زەبەلاحی رژیمی ئێران بەرەو ڤێنێزویلا کەوتونەتە ڕی و ناوەندی ئەمنیەتی میلی ئامریکا چاوەدێریان دەکات.

هەمان سەرچاوە بڵاوی کردوەتەوە کە لە کاتێکدا ناکۆیەکەنی نێوان ڕژیمی ئێران و ئامریکا پەرە دەگرێ جوڵەی ئەو دوو پاپۆڕەی رژیمی ئێران بۆ هەڵخراندنی ئاژاوەی زیاتر و قوڵتر کردنەوەی ناکۆیەکانە.

پولیتیکۆ نوسیویە، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیانویستوە ناویان بهێندرێت گوتویانە کە پاپۆڕی “بەندەر مەکرن” لەگەل پاپۆڕیكی دیکەی رژیم دا گەیشتونەتە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئافریقا و رویان لە باشوری ئەو دەریایە کردوە.

پاپۆڕی بەندەر مەکرن پێشتر نەفتکێش بووە و دواتر گوڕداروە بە پاپۆڕی سەربازی و بە یەکیک لە پۆڕە زەبەلاحەکانی ڕژیم دەناسرێ.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌