ژن

بۆ یەکەمجار ژنێکی ئەوروپی دەبێتە فەرماندەی ویستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی

لە مێژوودا تا ئێستا، کەمتر لە ٦٠٠ کەس لە چوارچێوەی چالاکیی ئاژانسە نێودەوڵەتییە ئاسمانییەکان، گەشتی کەشکەشانیان کردووە، کە کەمتر لە ١٠٪ـیان ژن بوون.

ئاژانسی ئاسمانیی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، ساڵی ٢٠٢٢ ژنێکی ئەوروپی فەرماندەیی ویستگەی ئاسمانیی نێودەوڵیی لە ئەستۆ دەگرێت.

ئاژانسەکە ناوی ئەو ژنەی “سامانتا کریستوفورتی” ڕاگەیاندووە کە بڕیارە لەگەڵ کەشتیی ئاسمانیی “ئیسپەیس ئێکس” لە ویستگەی ئاسمانیی فلۆریداوە بچێتە ویستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی و وەک پێنجەمین کەس، فەرماندەیی ئەو ویستەگەیە بکات.

سامانتا کە تەمەنی ٤٤ ساڵە لە میلانی ئیتاڵیا لەدایک بووە، پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٤ـدا، بۆ ماوەی ٢٠٠ ڕۆژ لە ئاسمان ماوەتەوە.

دامەزراوەی ناسا، ڕێکخراوی ئاسمانی فدراڵی ڕوسیا، ئاژانسی کنە و پشکنینە ئاسمانییەکانی ژاپۆن، ئاژانسی ئاسمانیی کەنەدا و ئاژانسی ئاسمانیی ئەوروپا بە تێکڕای دەنگ، بڕیاریان داوە کە سامانتا کریستوفورتی فەرماندەیی ویستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی لە ئەستۆ بگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌