جیهان

ئەمریکا ناگەڕێتەوە بۆ پەیماننامەی “ئاسمانە کراوەکان” لەگەڵ ڕوسیا

ئاژانسی ئاسۆشێدتپرێس ڕاگەیاندووە، کە وندی شێرمن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بەرپرسانی ڕوسی ڕاگەیاندووە، دەوڵەتی بایدین چیتر ناگەڕێتەوە بۆ پەیماننامەی “ئاسمانە کراوەکان”.

ئەم بڕیارەی دەوڵەتی بایدن دوابەدوای گرژتربوونی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ئەمریکا دێت لە دوای هاتنە سەرکاری جۆبایدن و کابینەکەی لە ئەمریکا، هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لەم پەیماننامەیە لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپدا دەستیپێکردبوو.

پەیماننامەی “ئاسمانە کراوەکان”، ڕێکەوتنێکی نێوان ٣٥ وڵاتی جیهانە، کە بە پێی ئەم پەیماننامەیە، ڕێگە بە فڕۆکەی جەنگی و سیخوڕی ئەو وڵاتانە دەدرێت، لەسەر ئاسمانی ئەندامەکانی دیکەدا بفڕن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌