جیهان

وەرگێڕی پەناخوازێکی کورد لە نەرویژ بەپێچەوانەی یاسا لێکدانەوە بۆ کەیسەکەی دەکات

وەرگێڕی پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فەرمانگەی پێداچوونەوە بەکەیسی پەناخوازانی نەرویژ، بەپێچەوانەی یاساکان لێدوانی لەدژی پەناخوازەکە داوە و قسەکانی بە ناڕاست لە قەڵەم داوە.

بەپێی بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی کەلە مدیاکانی نەرویژدا بڵاو کراوەتەوە، وەرگێڕی پەناخوازێکی ڕۆژهەڵاتی بە بەرپرسی کەیسەکەی دەڵێ ئەوەی ئەو پەناخوازە دەیڵێ دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەو وەرگێڕە هەروەها رایگەیاندووە کە ئەو لەگەڵ باڵیۆزخانەی ڕژیمی ئێران لە ئۆسڵۆ کار دەکات.

پارێزەری ئەو پەناخوازە ڕۆژهەڵاتییە سکاڵای لەدژی فەرمانگەی پێداچوونەوە بە کەیسەکانی پەنابەریی نەرویژ ناسراو بە “ئوونە” تۆمار کردووە و ڕایگەیاندووە هەڵوێستی لەو چەشنە دژی یاسایە.

فەرمانگەی “ئوونە” ڕایگەیاندووە کە ئەوان وەرگێڕەکەیان دەستنیشان نەکردووە، بەڵکوو ڕێکخراوێکی تایبەت بە وەرگێڕەکان ئەو وەرگێڕەی بۆ ئەو کەیسە ناردووە.

بەپێێ یاساکانی نەرویژ وەرگێڕەکان تەنیا ئەرکیان ئەوەیە قسەکان بەئەمانەتەوە وەرگێڕنە سەرزمانی نەرویژی و بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە لێکدانەوە بۆ قسەکان بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌