ئێران

عەلی خامنەیی بە “نا”یەکی گەورە وڵامی داواکارییەکەی حەسەن ڕۆحانیی دایەوە

عەلی خامنەیی دیکتاتۆریی مەزهەبیی ئێران لە لێدوانێکدا “نا”یەکی گەورەی بە ڕووی حەسەن ڕۆحانییەوە نا و داکۆکی لە بڕیاری شۆڕای نیگابان بۆ ڕەتکردنەوەی بەربڵاوی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی کرد.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەنامەیەکدا داوای خامنەیی کردبوو بۆ گۆڕینی بۆچوونی شۆڕای نیگابان لەسەر کاندیدە ڕەتکراوەکانی سەرۆک کۆماریی دەستێوەردان بکات.

خامنەیی ئەمڕۆ لە میانەی وتەیەکیدا بۆ ئەندامانی مەجلیسی شۆڕانی ئیسلامیی ڕژیم بە ڕاشکاوی وتی پشتگیریی لە بڕیارەکانی شۆڕانی نیگابان دەکات.

هەروەها بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش ڕایگەیاند کە چیتر بایەخ بە ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا نادات.

شۆڕای نگیابانی ڕژیمی ئێران لە خولی ئەمجارەی شانۆگەرییەکانی هەڵبژاردنەکان، ئەو بەربژێرانەشی ڕەت کردەوە کە هەتا ئێستاش لەناو بازنەی کاربەدەستانی باڵای ڕژیمدا جێیان گرتووە.

لەگەڵ ڕەتکردنەوەی تێکڕای بەربژێرانی سەر بە بەرەی ئیسلاحتەڵەبەکان، کەسانی وەک عەلی لاریجانی سەرۆکی سێ خولی ڕابردووی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی و چەندین کاندیدی موحافزەکاری دیکەشی ڕەت کردۆتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌