جیهان

بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکەوە ١٥٠ کۆچبەر گیانیانلەدەستدا

ڕۆژنامەی punchng نیجیریا بڵاویکردەوە، بەلەمێک بە ١٨٠ کۆچبەرەوە لە ئاوەکانی باکووری وڵات نوقم بووە و تا ئێستاش ١٥٠ کەس بێسەروشوێن.

یوسف بیرما بەرپرسی رێگا ئاوییەکانی نیجیریا هەواڵی نقومبوونی بەلەمەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە بەهۆیەوە زیاتر له ١٥٠ کەس گیانیانلەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە، هۆکاری نقومبوونی بەلەمەکە ئەوەبووە توانای هەڵگرتنی بەلەمەکە زۆر لەوە کەمتر بووە کە بۆی دیاری کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەلەمەکە١٨٠ کەسی هەڵگرتبوو لەو ژمارەیەش تەنها ٣٠ کەس رزگاریان بوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌