ژن

بانگەوازی دەکرێت هەموان ببنە دەنگی زیندانیانی مانگرتوو بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان

هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی پشتیوانیی حقووقی لە بنەماڵەی گیراوانی سیاسی دەڵێ دەبێ هەموومان پێکەوە هەوڵ بدەین ببینە دەنگی ئەو گیراوانەی زیاتر لە شەش مانگە لە زیندانەکانی تورکیا لە مانگرتندان.

چالاکیی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسیی باکووری کوردستان ئەمڕۆ ١٨٢ ڕۆژی پڕ کردەوە. داخوازیی سەرەکیی مانگرتووان ئەوەیە کۆتایی بە گۆشەگیریی ڕەها لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان بهێندرێت.

“ئەلیف هاران” هاسەرۆکی فیدراسیۆنی “مەد تووهاد” لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی: بنەماڵەی گیراوانی مانگرتووش داوا دەکەن هەرچی زووترە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت. ئەمە لە هەمان کاتدا داواکاریی چین و تۆێژەکانی کۆمەڵگەشە.

هاوسەرۆکی ئەو فیدراسیۆنە سەبارەت بە ڕەوشی گیراوانیش وتی: “ئەرکی وەزارەتی داد و کاربەدەستانی زیندانە ژیان و تەندرووستیی بەندکراوان بپارێزێت. بەڵام مخابن بە خەمساردییەوە لە بابەتی مانگرتووان نزیک دەبنەوە.”

لەگەڵ گیراوانی زیندانی، چالاکانی کەمپی مەخمووریش ماوەی ١٦٢ ڕۆژە بۆ هەمان مەبەست و بۆ داکۆکی لە داخوازیی مانگرتووانی زیندانی چالاکییەکی هاوشێوە بەڕێوە دەبەن. هەر لەو چوارچێوەدا چالاکانی کورد لە کەمپی لاڤریۆی یۆنانیش ١٤٤ ڕۆژە لە مانگرتندان. مانگرتنەکان بە شێوەی دەورەیی بەڕێوە دەچن.

ئه‌مانه‌ش ببینه‌